گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کتێبێک وەڵامی مێسی بۆ بۆ ئۆفەرێکی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

2020.10.16 - 13:08
کتێبێک وەڵامی مێسی بۆ بۆ ئۆفەرێکی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەنوسێكى ديارى ئيتاڵى ئاشكراى كردوە، ساڵى 2013 يانەى ڕياڵ مەدريد هەوڵي داوە بە پارەيەكى خەياڵى ليۆنێل مێسى ئەستێرەى ئەرجەنتينى لە يانەى بەرشەلۆنەوە بگوزێتەوە بۆ یاریگای سانتياگۆ بێرنابيۆ، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە ڕەتى کردووەتەوە.

 

جيانلوكا دى مارزيۆ لە كتێبێكيدا بەناوى "گراند هۆتێل كالچيۆ ميريكاتۆ" ئاشكراي كردوە، ساڵى 2013 فلۆرەنتينۆ پێرێسی سەرۆكى يانەى ڕياڵ مەدريد هەوڵى شكاندنى گرێبەستەكەى ميسى داوە كە 250 مليۆن يۆرۆ بووە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، ڕياڵ نوێنەرى ناردوەتە بەرشەلۆنە و لەگەڵ مێسى قسەيان كردوە و گرێبەستەكەيان پێشكەش كردوە، ئەو پارەيەش بۆ بنيادنانەوەى ياريگاى سانتياگۆ بێرنابيۆ دانرابوو بەڵام ئامادەبووە گرێبەستەكەى مێسى لەگەڵ بەرشەلۆنە پێ بشكێنێت.

 

ئەو ڕۆژنامەنوسە سەبارەت بە وەڵامى مێسى نوسيويەتى، "ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە گڕێبەستەكەى ڕەت كردوەتەوە و وتويەتى ناچێتە ڕياڵ مەدريد و ئێوە كاتى من بە فيڕۆ دەدەن"، جيانلوكا ڕونيشيكردوەتەوە، تەنانەت مێسى نەيويستوە بزانێت كە موچەكەشى چەندە.

 

ئەوە يەكەمجار نييە ڕياڵ مەدريد هەوڵى گڕێبەستى لەگەڵ ميسى داوە و پێشتريش پێگەى "فتبوڵ ليكس" ئەوەى ئاشكراكردبوو، فلۆرەنتينۆ پێرێس ئامادەبووە بۆ ماوەى 8 ساڵ گرێبەست لەگەڵ مێسى بكات و موچەى 23 مليۆن يۆرۆى بداتێ ساڵانە، هەروەها 16 مليۆن يۆرۆش وەك پاداشت بدات بە بەڕێوەبەرى كارەكانى كە باوكيەتى، بەڵام ئەستێرە ئەرجەنتينيەكە ڕەتيكردوەتەوە.