گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ’’موچەى خۆی خواردنی بۆ کارمەندان دابین کرد’’

2020.10.16 - 11:59
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ’’موچەى خۆی خواردنی بۆ کارمەندان دابین کرد’’

ناس کورد-

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەگەڵ دابەشکردنی موچەى وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پۆلیسدا، و وەزارەتی ناوخۆدا دلێر نەجار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر موچەکەى خۆی خەرج کردووە بۆ کرینی خواردن بۆ کارمەندان. 

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە (16ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر "هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی پۆلیسدا، بایی کۆی مووچەکەی خۆی، ژەمە خواردنی بۆ 500 ئەفسەران و کارمەندانى بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر دابین کرد بۆ ماوەی یەک مانگ."