گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دابەشکردن ئاشکرا کرد

ڕونکردنەوەى تەندروستیی سلێمانی لەبارەى دواکەوتنی موچە

2020.10.16 - 11:38
ڕونکردنەوەى تەندروستیی سلێمانی لەبارەى دواکەوتنی موچە

ناس کورد-

ئەو کارمەندانەی وەزارەتی تەندروستی کە دوێنێ موچەیان وەرنەگرت ئەمڕۆش پێیان نەدراوە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانیش دەڵێت، هۆکاری ئەو دواکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی وەزارەتی دارایی و "بە دڵنیاییەوە ئەمرۆ موچەى تەواو دەدرێت."

 

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی (16ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، دواکەوتنی دابەشکردنی موچە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بریارانەى حکومەتی هەرێم خۆی، پێشتر ئێمەیان ئاگادارکردەوە کە لیستی موچەى چوار مانگیان بۆ ئامادە بکەین، بەڵام لە شەودا دەڵێن قەینا تەنها مانگی نۆ ئامادە بکەن."

 

عەبدوڵا ئەحمەد دەشڵێت، "بۆیە ناچار کارمان لەسەر ئامادەکردنی کردووە، کارمەندمان هەبووە تاوەکو یانزە شەو یان دووی شەو ماوەتەوە، هەبووە تاوەکو شەشی بەیانی ماوەتەوە تەنها بۆئەوەى لیستەکە ئامادە بکات."

 

جەختی لەوەش کردەوە کە "ئەمڕۆ بە دڵنیاییەوە سەرجەم کارمەندان موچە وەردەگرن."