گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڵۆزییەکانى غەزە بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە و هاوڵاتییەکى ئیسرائیلیش کوژرا

2019.05.05 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڵۆزییەکانى غەزە بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە و هاوڵاتییەکى ئیسرائیلیش کوژرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ سێیەم ڕۆژ پێکدانان و بۆردومانی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەکانى حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزە بەردوامە. لە نوێترین پێشهاتدا، ئەمڕۆ یەکشەممە (5ی نیسانى 2019) سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامادەیە بۆ بەردەوامی پێکدادانەکان لە ڕۆژانى دواییدا و هاوکات لیوای زرێپۆشی ناردووەتە سنورەکەى لەگەڵ غەزە. ڕاشیگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هاوڵاتییەکى ئیسرائیلی لە شاری عەسقەلان بەهۆى موشەکێکەوە کە لە غەزەوە ئاڕاستەکراوە کوژراوە. کوژرانى ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییە دوای چەند کاتژمێرێک هات لە کوژرانی دایکێک و کۆرپە 18 مانگییەکەى بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانى ئیسرائیلەوە لە غەزە. _106799409_053742816-1.jpg لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل بۆردومانەکانیان بۆسەر چەند ناوچەیەکى کەرتی غەزە دەستپێکردەوە. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا گەنجێکی 22 ساڵ و منداڵیکی 14 مانگ و دایکێکی دووگیان کوژراون و 30 کەسی دیکە برینداربوون. هاوکات بەهۆى هێرشە موشەکییەکانى هەردوو بزوتنەوەى حەماس و جیهاد بۆسەر شارەکانى ئیسرائیل، 41 ئیسرائیلی برینداربوون. هاوکات شەوی ڕابردوو، ئیسڕائیل بە پێنج موشەک ئۆفیسی ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵو تورکی لە غەزە بۆردومان کرد و بیناکەی خاپور کرد. 580 ئاڵۆزییەکانى ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد کاتێک قەناسبەدەستێکى بزوتنەوەى جیهادی ئیسلامی تەقەى لە هێزەکانى ئیسرائیل کرد لەسەر سنور و بووە هۆی بریندارکردنی دوو سەربازی ئیسرائیلی. دواتر ئیسرائیل بە بۆردومانکردنی کەرتی غەزە وەڵامی دایەوە و دوو چالاکی بزوتنەوەى حەماس کوژران و هاوکات دوو فەلەستینی تر لەسەر سنور و بەهۆى تەقەى هێزەکانى ئیسرائیلەوە کوژران. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ڕۆژی شەممەوە هەردوو بزوتنەوەى حەماس و جیهادی ئیسلامی زیاتر لە 400 موشەکیان ئاڕاستەى گوند و شارەکانى ئیسرائیل کردووە و ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر نزیکەى 200 ئامانج لە غەزە وەڵامیداونەتەوە.