گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەى کەمکردنەوەى موچەی فەرمانبەران

2020.10.16 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەى کەمکردنەوەى موچەی فەرمانبەران

ناس کورد-

وەزيرى دارايى عێراق دەڵێت، ئيرادەيەكى سياسى زۆر هەيە بۆ ئەنجامدانى چاكسازى ڕيشەيى پێويست لە وڵاتدا، ئەوەش لە پێناو چارەسەركردنى ئەو قەيرانە دارايى زۆرەى كە عێراقى گەياندووەتە لێوارى ڕووخان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق (16ى تشرينى يەكەمى 2020) لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى "ئاسۆشییەتد پڕێس" سەبارەت بە دەنگۆكانى كەمكردنەوەى موچەى كەرتى گشتى دەڵێت، بەشێك لە كێشەى دارايى كەرتە گشتيەكان ئەو پشتگيرييە زۆرەيە كە هەيە، هەوڵى چارەسەركردنى ئەو بابەتە دەدەين لە پرۆژەياساى بودجە بەشێوەيەكى ڕاستەوخۆ، "چەندين جارى تريش وتوومە لەساڵى 2014 تەنها 20%ى داهاتى نەوت دابينكرابوو بۆ موچە، بەڵام ئێستا 120%ە، ئاشكرايە ئەوەش نابێت بەردەوام بێت."

 

سەبارەت بە ياساى قەرزى نوێ وەزيرى دارايى ئەوەى ڕونكردوەتەوە، "هيواخوازم پەرلەمان دەنگى لەسەر بدات، ئەگەر ئەوەش ڕونەدات ئەو توانامان هەيە بۆ دۆزينەوەى شوێنگەرەوەى تر بەڵام سەختتر دەبێت."

"لە ئێستادا ئيرادەيەكى زۆرتر هەيە لە پێنج مانگ لەمەوبەر بۆ چاكسازى، پێموايە دان بەوەدا نراوە كە ئەگەر نرخى نەوت بەشێوەيەكى جادويى بەرزنەبێتەوە ئەوا پێويستە مامەڵ لەگەڵ بارودۆخەكە بكەين و ئيدارەى بدەين."

ڕونيشی كردووەتەوە کە "وەرەقەى سپى چاكسازى بۆ دروستكردنى چوارچێوەيەكى ستراتيژى سياسى و ئابوريى عێراقيى نوێ بنيادنراوە، پێويستە ئابورييەكمان هەبێت كە هەيكەليەتى بنيادنرابێتەوە و زياتر دايناميكى بێت، ئەوەش ئامانجەكەيە."