گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەر: هەرگیز قبوڵی ناکەین

2020.10.16 - 10:29
پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی 16ی ئۆکتۆبەر: هەرگیز قبوڵی ناکەین

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 16ی ئۆکتبەردا دەڵێت، "ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە."

 

 

مەسرور بارزانی لە فەسبوکی خۆی (16ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە ، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات."

 

زیاتر بخوێنەوە: فراکسیۆنی یەکێتی هێرش دەکات: 16ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی کورتبینی مەسعود بارزانییە  

زیاتر بخوێنەوە: بەرپرسی پێشوی ڕاگەیاندنی پارتی لە كەركوك: عەیب ئەوەبوو ڕامان كرد و تەقەمان نەكرد  

زیاتر بخوێنەرەوە: رۆژێك بەر لەهاتنی، شەڕی ’’16 ئۆكتۆبەر’’ دەستى پێكرد  

 

ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر نزیكەی سێ هەفتە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە (25 ئەیلولی 2017) ڕوویدا كە بەهۆیەوە لایەنە كوردییەكان (پارتی و یەكێتی) دەسەڵاتیان بەسەر ڕوبەرێكی بەرفراوانی ناوچەی جێناكۆكدا (140) لەدەستدا لەبەرژەوەندی هێزە فیدراڵییەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لەپێش هەموویانەوە شاری كەركوك كە پێگەیەكی ستراتیژی و مێژویی هەیە، لە ئێستاشدا هۆكارەكانی ئەم پاشەكشە و نسكۆیە بووەتە کەرەستەیەکی گەورەی شەڕی میدیایی و ململانێی میدیای فەرمی و سێبەری پارتی و یەكێتی.