گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مۆتەکەى کۆرۆنا واز لە نەوت ناهێنێت و نرخەکەى دابەزاند

2020.10.16 - 10:14
مۆتەکەى کۆرۆنا واز لە نەوت ناهێنێت و نرخەکەى دابەزاند

ناس کورد-

بەهۆى ترس لە شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسى كۆرۆنا، نرخ نەوتى خاو دابەزينى بەخۆيەوە بينى و يەك بەرميل خاوى برێنت 0.4%ى نرخەكەى لەدەستدا.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ئابوريیەكان لە بازاڕەكانى مامەڵەكردن بە نەوتى خاوەوە (هەينى 16ى تشرينى يەكەمى 2020)، نرخى نەوتى خاو دابەزينى بەخۆيەوە بينيوە، ئەوەش بەهۆى مەترسيەكان لەسەر شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسى كۆرۆنا و دوبارە گەڕانەوەى قەدەغەى هاتوچۆ و كەرەنتين لە وڵاتانى ئەوروپا و زيادبونى ژمارەى توشبووان.

 

ڕونيشكراوەتەوە، خاوى برێنت 16 سەنت واتا 0.4%ى نرخەكەى لەدەستداوە و يەك بەرميل گەيشتوەتە 43 دۆلار و 16 سەنت، هەروەها خاوى ئەمريكى هەشت سەنت واتا 0.2%ى نرخەكەى لەدەستداوە و يەك بەرميل بە 40 دۆلار و 96 سەنتەوە مامەڵەى پێوە دەكرێت، يەك بەرميل خاوى ئۆپێكيش بەرامبەر 41 دۆلار و 20  سەنتە.

 

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە نەوتى خاو بەشێكى زۆرى نرخەكەى لەدەستدا، ئەوەش بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كەمبونەوەى خواست لەسەرى، هەرچەند لەماوەى ڕابردودا بەشێكى كەمى نرخەكەى بەدەستهێناوەتەوە بەڵام جێگير نييە و بەردەوام لە دابەزين و سەركەوتندايە.

 

زياتر لە 10 مانگە ڤايرۆسى كۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبونەوە و ژمارەى توشبووان لە جيهاندا گيشتووەتە زياتر لە 39 مليۆن و لەو ژمارەيەش زياتر لە يەك مليۆن و 103 هەزار كەس گيانيانلەدەستداوە و زياتر لە 29 مليۆنيش چاكبونەتەوە.