گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاواتی شێخ جەناب بۆ پەرلەمان: كەتنمان ناوەتەوە و فریامان بكەون’’

2020.10.16 - 09:54
’’ئاواتی شێخ جەناب بۆ پەرلەمان: كەتنمان ناوەتەوە و فریامان بكەون’’

ناس كورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی لیژنەى دارایی ڕایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی هەرێم پێی وتوون "كه‌تنمان ناوه‌ته‌وه‌ و فریامان كه‌ون، وه‌رن با چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێمه‌ش بیرۆكه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر."

 

شێركۆ جه‌وده‌ت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (16ی تشرینی یەکەمی 2020) ده‌رباره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه‌ی دارایی و ئابوری په‌رله‌مانی کوردستان دەڵێت، "وه‌زیری دارایی وتی "كه‌تنمان ناوه‌ته‌وه‌ و فریامان كه‌ون" وه‌رن با چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێمه‌ش بیرۆكه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر وتمان ئه‌وه‌ 30 ساڵه‌ ئێمه‌ پێتان ده‌ڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاسته‌ به‌ڵام ئێوه‌ گوێ ناگرن ئێستا باجی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ گوێ ناگرن، ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕاست بێته‌وه‌ ده‌بێت گوێ بگرن بۆیه‌ گوێ بگرن ڕاست ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوێ نه‌گرن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت."

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و وەزیرى دارایى هەرێم لەبارەى موچەوە

 

ده‌شڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێم چووه‌ 500 ملیۆن دۆلاری له‌ توركیا قه‌رزكردووه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی توركیا دواتر ده‌بێت بیداته‌وه."

 

هه‌روه‌ها وتی، "ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌كارده‌هێنرێت بۆ گه‌نده‌ڵی كه‌ ئه‌مه‌ سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر ده‌بات و به‌هه‌ده‌ری ده‌بات له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بووایه‌ ڕه‌نگه‌ پێویستیشیان به‌ پاره‌ی به‌غداد نه‌ده‌بوو بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، وه‌زیری دارایی پێی وتین" به‌غداد 320 ملیاره‌كه‌ نه‌نێرێت ناتوانین مووچه‌ بده‌ین."

 

"وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌ئێمه‌ بكات وه‌كو لیژنه‌ی دارایی چونكه‌ خۆیان بڕیاره‌كه‌یان دابوو وه‌كو حكومه‌ت كه‌ پێنج مانگه‌كه‌ چی لێ بكه‌ن له‌مانگی چوار هه‌تا مانگی نۆ، وه‌یه‌كخستنی سیستمی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غداد واته‌ ئه‌وان بڕیاره‌كه‌یان دابوو به‌ڵام هاتبوو بۆئه‌وه‌ی پێمان بڵێت كه‌ ئه‌مه‌یان بۆچی كردووه‌، له‌وێ به‌ڕاشكاوانه‌ ئێمه‌ پێمان وت كه‌ ئه‌مه‌ سه‌رپێچی یاسایه‌، ئه‌ویش (وه‌زیری دارایی) به‌ڕاشكاوانه‌ دانی به‌وه‌دانا كه‌به‌ڵێ حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی نۆ كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كیه‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و سێ مانگه‌ی كه‌ له‌ خولی پێشووی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت مابوویه‌وه‌ دواكه‌وتبوو بێجگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆ حسابی كرد، بۆیه‌ ده‌بووایه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌رخۆی حسابی نه‌كردایه‌، ئه‌مه‌ قسه‌ی وه‌زیری دارایی بوو ئێستا سێ مانگی خولی پێشووی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م حساب كراوه‌، وه‌ كابینه‌ی نۆیه‌میش دوو مانگی نه‌داوه‌ واته‌ ده‌كاته‌ پێنج مانگ." شێرکۆ جەودەت دەڵێت.