ناس کورد-
کەشناسێکی دیاری عێراقی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ڕاگەیاند و دەڵێت، بۆ ماوەی یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، "دواتریش دەچینە ناو وەرزی زستانەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد عەلی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە ناس کورد (١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) چاودێری کردووە دەڵێت، "کەشوهەوای سەرەتای مانگی داهاتوو و ناوەڕاستەکەى کاریگەرییەکی باش و چاکی دەبێت لە سەرانسەری وڵات، پێشبینی بارانبارینی زۆر دەکرێت."
دەشڵێت، "ڕۆژی هەینی سەرەتای وەرزی بارانبارینە لە عێراق، ئەوەش بۆ ماوەى یەک مانگ و سێ هەفتە بەردەوام دەبێت تاوەکو 7 کانونی یەکەم، پاشان وەرزی زستان دەستپێدەکات."
هەرچەندە محەمەد عەلی پێشبینی دوانەکەوتنی وەرزی بارانبارین لەمساڵدا نەکردووە بەڵام دڵنیایی داوە کە وشکە ساڵی نابێت.