گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى قەرزە نوێیەكەى عێراق هەر منداڵێكی تازە لەدایکبوو چەند قەرزار دەبێت؟

2020.10.15 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
دواى قەرزە نوێیەكەى عێراق هەر منداڵێكی تازە لەدایکبوو  چەند قەرزار دەبێت؟

ناس کورد-

ئەندامێكى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق ئاشكرايكرد، دواى ئەوەى قەرزە نوێیەكەى كە وەزارەتى دارايى داوايكردوە پەسەند كرا، هەر منداڵێكى عێراقى كە لە دايك دەبێت 3000 هەزار دۆلار قەرزار دەبێت، ئەوەش لەکاتێکدا بەهۆی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمیشەوە هەر هاووڵاتییەکی هەرێم نزیکەی 5000 دۆلار قەرزارە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، ئەندامى ليژنەى دارايى عێراق (پێنج شەممە 15ى تشرينى يەكەمى 2020) لە لێدوانێكى تەلەفزيۆنيدا وتى، عێراق 40 ترليۆن دينارى ناوخۆ و 25 مليار دۆلارى دەرەكى قەرزار بوو، دواى دەنگدان بە ياساى قەرزى يەكەم 15 ترليۆن دينارى ترى ناوخۆ و 5 مليار دۆلارى دەرەوە هاتە سەر قەرزەكانى، قەرزەكان بوونە 55 ترليۆن دينار و 30 مليار دۆلار.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، ئەگەر دەنگ بە ياساى قەرزى نوێ بدرێت كە داواى 41 ترليۆن دينارى تر كراوە، ئەوا كۆى گشتى قەرزەكان دەبنە 96 ترليۆن دينارى ناوخۆيى و 30 مليار دۆلارى دەرەكى، ئەوەش سەرەڕاى 40 مليار دۆلارى تر كە قەرزى كەنداوە بەهۆى شەڕى ئێرانەوە.

 

سەفار هێماى بۆ ئەوەشكردوە: "ئەگەر ئەو قەرزە بەسەر دانيشتواندا دابەشبكەين، ئەوا قەرزى سەر هەر منداڵێكى تازە لە دايكبوو 3000 دۆلار دەبێت." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستانیش، حکومەت 28 ملیار دۆلار قەرزارە، بەوەش ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بە شەش ملیۆن کەس هەژمار بکرێت، ئەوا هەر هاووڵاتییەک نزیکەی 5000 دۆلار قەرزار دەبێت.