ناس کورد-
بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی پارتی لە كەركوك، كاوێز مەلا پەروێز دەڵێت: "عەیب ئەوە بوو لە 16 ئۆکتۆبەر خەڵکمان تەسلیمی قەدەر کرد و خۆمان ڕامانکرد."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كاوێز مەلا پەروێز لە پۆستێكدا "فەیسبوك" كە "ناس كورد" دیویەتی (15 ئۆكتۆبەری 2020) لە بیرهێنانەوەی سێیەمین ساڵیادی رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەردا نووسیویەتی: " یەکەمجارمان نەبووە، لە ڕاپەرینی 1991 یش هەر وامانکرد، کەس دەستی کەسی نەگرتبوو، "ئەوانەی ئێستا دەمیان گەرمە ئەو کات یەک تۆز جوامێر بوونایە دەیانتوانی چوارفیشک بە دوژمن نا بەئاسماندا بتەقێنن".
هەروەها دەڵێت: "ئەم نەتەوەیە بە قەد فشەکەرەکانی فەرماندەی سەربازی و پاڵەوانی هەبوو، نەک کەسمان نەبینی لەم سێ ساڵە لەو شارە داگیرکراوانە بە گوللە نا بە چەقۆ سەربازێکی دەوڵەتی ئێراقی داگیرکار بریندار بکات نەک بکوژێ".
لەلایەكیترەوە نووسینگهی پارێزگاری پێشووی كهركووك، نهجمهدین كهریم، له سێیهم ساڵیادی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبهردا پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووە: "لە پەنای دەسەڵاتدارێتی تاك لایەنانەی سەربازی حکومەتی عێراقی لە كهركووك و ناوچە جێناکۆکەکان، تاوانکاری تەعریب و راگواستن و هەوڵی سڕینەوەی زمان و شووناسی کورد دەدرێت".
زیاتر بخوێنەرەوە: رۆژێك بەر لەهاتنی، شەڕی ’’16 ئۆكتۆبەر’’ دەستى پێكرد