گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی ڕاپرسییەك: جولەكەی ئەمەریكا دەنگ بە ترەمپ نادەن

2020.10.15 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی ڕاپرسییەك: جولەكەی ئەمەریكا دەنگ بە ترەمپ نادەن

ناس کورد-

بەپێى ڕاپرسيەك، سەرەڕاى پشتگيريە بەردەوامەكانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بۆ ئيسرائيل، زۆرينەى جولەكەكانى ئەمريكا پلانى ئەوەيان هەيە دەنگ بە جۆ بايدنى ڕكابەرى بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپرسيەك كە ناوەندى "بيۆى ئەمريكى بۆ لێكۆڵينەوەكان" ئەنجاميداوە و ڕۆژى (پێنجشەممە 15ى تشرينى يەكەمى 2020) پێگەى Middle East Eye ى بەريتانى بڵاويكردووەتەوە، زۆرينەى جولەكەكانى ئەمريكا پلانى ئەوەيان هەيە دەنگ بە "جۆ بايدن" بدەن لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەو وڵاتە، ئەوەش سەرەڕاى جوڵە بەردەوامەكانى ترەمپ بۆ پشتگيريكردنى ئيسرائيل.

 

ئەوەش هاتووە، لە ڕاپرسييەكەدا 70%ى جولەكەكان پشتگيرى بايدنيان كردوە و 27% پشتگيرى ترەمپيان كردووە، 10 هەزار كەس لە ئايينە جياوازەكان بەشداربوون و جولەكەكانى ئەمريكا ئەو شێوازەى لەسەرى بوون پاراستويانە كە پشتگيريكردنى ديموكراتەكان بووە بە درێژايى مێژوو.

 

لاى خۆيەوە "بيس ميلەر" بەڕێوەبەرى كاروبارى حكومەت لە باڵى سياسى و ياسايى رێكخراوى "دەنگى جولەكە لەپێناو ئاشتى" وتويەتى، ترەمپ ئەوەى سەلماندووە سەركردەيەكە پۆستى خۆشدەوێت و بە ئاشكرا و بە ئەنقەست نەتەوەييە سپى پێستەكان و هەستى دژايەتى ڕەگەزيى دەجوڵێنێت لە سەرتاسەرى ئەمريكا.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، هيچ جێى سەرسوڕمان نييە زۆرينەى جولەكەكانى ئەمريكا دەنگ بۆ خستنى دەدەن لە پۆستى سەرۆكايەتى ئەمريكا.