گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیناتۆرە دۆستەكەی كورد: شكست بەڕێوەیە

2020.10.15 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
سیناتۆرە دۆستەكەی كورد: شكست بەڕێوەیە

ناس کورد-

سيناتۆرێكى ديارى سەربە كۆماريەكانى ئەمريكا پێى وايە، ديموكراتەكان چانسێكى گەورەيان هەيە بۆ بردنەوەى هەڵبژاردنى داهاتوو و شكستهێنان بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئێستاى ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ليندسى گراهام، سيناتۆرى کۆمارییەکان و نزيك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا ڕايگەياندووە، ديموكراتەكان دەرفەتێكى باشيان هەيە بۆ بردنەوەى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا، كە بڕيارە ڕۆژى 3ى تشرينى دووەمى 2020 ئەنجام بدرێت.

 

گراهام كە بەدۆستی نزیكی كورد بەتایبەت رۆژئاوای كوردستان دەناسرێت، ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو گروپەى جۆ بايدن پاڵێوراوى ديموكراتەكان كۆيكردوەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ترامپ دەرفەتێكى باشيان هەيە بۆ بردنەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ تاكە كۆمارى نييە كە مەترسى لەدەستدانى پۆستەكەى لەسەرە و حزبەكەشى مەترسى لەدەستدانى زۆرينەيان لەناو ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا لەسەرە، هەروەها گراهاميش كە لەسەر پشكى ولايەتى كارۆليناى باشورە سەرەڕاى ئەوەى كە سياسيەكى ديارە مەترسى لەسەر ژيانى سياسى و دۆڕانى پۆستەكەى لەسەرە، چونكە ڕكابەرەكەى پارەيەكى زۆرى لە هەڵمەتى هەڵبژاردندا خەرجكردوە.

 

لە ئێستا كۆماريەكان 53 كورسى ئەنجومەنى پيرانيان هەيە و ديموكراتەكانيش 47 كورسى، بەپێى ڕاپرسيەكى پێگەى "فايف سێرتى ئەيت دۆت كۆم" حزبى ديموكراتەكان چانسى ئەوەيان 68%ى كورسيەكانى ئەنجومەنى پيران بەدەستبهێنن.

 

ژمارەى كورسيەكانى ئەنجومەنى پيران 100 كورسين بۆ هەر ولايەتێك دوو كورسى، بەڵام ژمارەى كورسيەكانى ئەنجومەنى نوێنەران 435 كورسين و بەپێى ژمارەى دانيشتوانى ولايەتەكان دابەشكراون.