گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی موچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران

2020.10.15 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی موچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران

ناس کورد-

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی دەدات لە پلانی چاكسازی "وەرەقەی سپی" دا دەست بۆ موچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران و خانەنشینان نابرێت، بەڵام بۆ دەرماڵەكان ئەگەری كەمكردنەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەكە لە رێگەی رۆژنامەی فەرمی دەوڵەتەوە "الصباح" (15 تشرینی یەكەمی 2020) دڵنیایی داوە، پلانی چاكسازی دەست بۆ موچەی بنەڕەتی نابات، بەڵام ئەگەر هەیە هەندێ دەرماڵە بگرێتەوە.

 

لیژنەكە دەڵێت، موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەبارمتەی چاكسازیدا نییە.

 

لەلایەكیترەوە محەمەد شیاع سودانی، سەركردە لە دەوڵەتی یاسا و وەزیری پێشوی كاروباری كۆمەڵایەتی و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق (14ی تشرینی یەکەمی 2020) لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقییەی ڕاگەیاند: "ئێمە لەپەرلەمان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین حکومەت دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببات، بەتایبەتی ئەو فەرامانبەرانەی کە موچەکەنیان لە ئاستێکی مامناوەند و کەمدایە".

 

سودانی ئاماژە بەوەشکردوە: "پێشنیارێکمان پێشکەش بەحکومەت کردووە بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەوانەی پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو سەرەوەیان هەیە، ئەوەش وا دەکات مانگانە نزیکەی 600 ملیار دینار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت".