گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم كاردانەوەی تەندروستی لەبارەی ڕووداوی هێرشکردنەسەر کارمەندێكی دەرمانخانە

2020.10.15 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم كاردانەوەی تەندروستی لەبارەی ڕووداوی هێرشکردنەسەر کارمەندێكی دەرمانخانە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەسەر ڕووداوی هێرشکردنەسەر کارمەندێکی دەرمانخانە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرنەبەر، داواش لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات ڕێکاری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە بگرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی هێرش دەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە دەكرێت و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " لێرەوە جارێكی تر جەخت دەكەینەوە و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و کەرتی تایبەت، ڕێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕەفتار و ڕووداوانە."

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، داواشی لە هاووڵاتیان کردووە بە گیانێكی مرۆڤدوستانە مامەڵە لەگەڵ دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن.