گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایەتەكانی باسی ’’بني اسرائیل’’ لە پرۆگرامی خوێندن لابران

2020.10.15 - 19:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئایەتەكانی باسی ’’بني اسرائیل’’ لە پرۆگرامی خوێندن لابران

ناس کورد-

سەرۆكى ليژنەى پەروەردەى پەرلەمانى عێراق دەوڵەتانى بيانى بە لابردنى ئەو ئايە قورئانيانەى باس لە "بني اسرائيل" دەكەن لە پرۆگرامەكانى خوێندن تۆمەتبار دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوسەى موحسين ياسرى، سەرۆكى ليژنەى پەروەردە (پێنجشەممەى 15 تشرينى يەكەمى 2015) لە گفتوگۆيەكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوەكردووە، پرۆسەى پەروەردە لە عێراق بە گەندەڵى و پشككاريدا ڕۆشتووە بە درێژايى ساڵانى ڕابردوو، بۆيە قوتابخانەكان بوونەتە ژينگەيەك بۆ ڕاونانى خوێندكاران.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، خوێندنگاكان نەگۆڕاون و چاكنەكراون، بۆردێكى نوسينى كۆنيان هەيە و تەنانەت كورسیيەكانى دانيشتنيش بەشى نيوەى خوێندكاران ناكەن.

 

پێشى وايە، چەند دەوڵەتێك هەن پرۆسەى خوێندن لە عێراق دەكەنە ئامانج و پەستانيان بۆ گۆڕينى بەرنامەى خوێندن دروستكردووە، لەسەر ئەو بنەمايانەش ئەو ئايتە قورئانيانەى كە باسى "بني اسرائيل" و هەڵوێستەكانيان دژى موسوڵمانان دەكەن گۆڕدراون. 

 

لاى خۆشيەوە د. ئیبراهیم مەلا زادە، توێژەر لەبواری كۆمەڵناسی نوسيويەتى: " دیارە پرۆسەی ئاشتیی دەبێت لە پەروەردەی منداڵانەوە دەست پێبکات، جگە لەوەش ئەو کارە نقورچێکە لە نوخبەی سیاسی عێراق، داخۆ کاردانەوەیان چۆن دەبێت، بەتایبەتیش ئیسلامییەکان بە شیعە و سوننە و کوردەوە". 

 

هێماى بۆ ئەوەشكردووە، دوو ئەگەر هەن، یاخود ئەوەتا فشارێك لەسەر حکومەتی کازمی هەیە بۆ زەمینەسازکردن و ئاشتەواویی لەگەڵ ئیسرائیل زوو یا درەنگ، یاخود ئەوەتا ئەو حکومەتە بۆخۆی لەو قەناعەتە دایە چیتر پێویست ناکات عێراق ببێتە کەوا سوری بەرلەشکر لە دژایەتیکردنی ئیسرائیل، دوای ئەوەی چەند وڵاتێکی کەنداو ڕێککەوتننامەی ئاشتەواییان لەگەڵ واژۆکرد. 

 

دەشڵێت، لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان، هەروەها بزووتنەوەی سیاسی پارچەکانی دیکە، هیچ ڕوانگەیەکی ستراتیژییان هەیە بۆ ئایندەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە؟.