گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیا نەوشیروان مستەفا: پێویستە ژیانی موچەخۆران باشتر بکرێت

2020.10.15 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
چیا نەوشیروان مستەفا: پێویستە ژیانی موچەخۆران باشتر بکرێت

ناس کورد-

کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەولێر سەردانى چیا نەوشیروان مستەفای کرد و لە دیداری نێوانیاندا، باس لە خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و باشکردنی ژیانی هاووڵاتیان کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە کە (پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2020) بووە، ئۆلیڤیێ دیکۆتین، کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر، سەردانی چیا نەوشیروان مستەفاى کرد و گفتوگۆیان لەسەر دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوکات، لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کرا و پێویستی خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و باشترکردنی ژیانی فەرمانبەران و موچەخۆران دووپاتکرایەوە.