گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێڵد: ئەڵمانيا خۆى بۆ جەنگى ئەتۆمى ئامادە دەكات

2020.10.15 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
بێڵد: ئەڵمانيا خۆى بۆ جەنگى ئەتۆمى ئامادە دەكات

ناس کورد-

ڕۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى ئاشكرايكرد، بەرلين سەرقاڵى ڕاهێنانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى جەنگى ئەتۆمى، چونكە پێى وايە لەئێستادا سەرهەڵدانى ئەو جەنگە لە هەموو كات ئەگەرى زياترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى بێڵد لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردووەتەوە، ئەڵمانيا لەگەڵ هاوپەيمانەكانى لە هاوپەيمانێتى باكورى ئەتڵەسى "ناتۆ" سەرقاڵى ڕاهێنانێكى نهێنييە لەژێر ناوى "سەردەمى نەرم" ئەويش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى "سيناريۆى ترسناك" كە بريتييە لە جەنگى ئەتۆمى.

 

ڕۆژنامەكە هێماى بۆ ئەوەشكردوە، لە ڕاهێنانەكەدا فڕۆكە شەڕكەرەكانى "تۆڕنادۆ" كە تواناى هەڵگرتنى چەكى ئەتۆمييان هەيە بەشدارن، ڕاهێنانەكە لە بنكەى "نۆرفينيش" ئەنجام دەدرێت كە وەك كۆگاى شوێنگرەوە بۆ بۆمبە هايدرۆجينييە ئەمريكيەكان ناسراو بە "B16" بەكاردەهێنرێت.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، لە ڕاهێنانەكەدا سيستمە بەرگرييە ئاسمانيەكان بەكاردەهێنرێن كە پشت بە موشەكى پاتريۆت دەبەستێت، هەروەها ڕاهێنان لەسەر چەكى ئەتۆمى و هێنانە دەرەوەى لە كۆگاكان و بەستنى لە فڕۆكەكان دەكرێت.

 

بێڵد ڕونيشيكردوەتەوە، ناتۆ و ئەڵمانياش هەست بەوە دەكەن كە مەترسى هەڵگيرسانى جەنگى ئەتۆمى لە ئێستادا لە هەر كاتێكى تر ئەگەرى زياترە، بەتايبەتى دواى كشانەوەى ئەمريكا لە رێکكەوتنى لەناوبردنى چەكى ئەتۆمیى مامناوەند لە ساڵى 2018، كە ئەو ڕێکكەوتنە لە هەشتاكانى سەدەى ڕابردوو لەكاتى جەنگى سارد لەگەڵ يەكێتى سۆڤێت كرابوو.