گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

2020.10.15 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ و لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا، دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەک بەرچاو بەرزبووەوە و 125 هەزار دیناری تێپەڕاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال عەبدولقادر، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە سەروو 125 هەزار دیناری عیراقی." 

 

وتیشی، هۆکارێکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، پێشنیازێکە لە پەرلەمانی عێراقەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی. 

 

ڕوونیشیکردەوە، لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازێک کراوە کە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبکرێتەوە و بگەیەنرێتە 150 هەزار دینار، چونکە نەوت بە دۆلار دەفرۆشرێت و لەوکاتەدا حکومەت لەکاتی گۆڕینی دۆلارەکە بە دینار پارەیەکی زیاتری دەستدەکەوێت، هەر بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەش نرخی دۆلاری بەرزکردووەتەوە. 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ و لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 123 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.