گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەك لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ ئەو کارمەندانەی بایکۆت دەکەن

2020.10.15 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەك لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ ئەو کارمەندانەی بایکۆت دەکەن

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی رەتیدەكاتەوە بەهۆی بایكۆتكردنی دەوامەوە  سزای هیچ پزیشك و کارمەندێکی تەندروستی درابێت، بەڵام ئەگەر ئەو حاڵەتەکە بەردەوام بێت بۆ لەمەودوا رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەتەندروستیی سلێمانی بە ناس كورد- راگەیاند، تائێستا هیچ پزیشكێك بەهۆی بایكۆتكردنی دەوامەوە بەشێوەیەكی فەرمیی سزا نەدراوە، بەڵام باس لەوەكراوە كە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو پزیشكانە بگیرێتەبەر كە بایكۆت دەكەن.

 

ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە: " ئەو پزیشكانەی بەهۆی دواكەوتنی موچەوە بایكۆتیان كردووە ژمارەیان كەمە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیش لەگەڵ داوا رەواكانیانە بۆ وەرگرتنی موچەكانیان، چونكە ئەوە مافی خۆیانە، بەڵام ناشكرێت بە بایكۆتكردن هاووڵاتیان باجەكەی بدەن، چونکە كەرتی تەندروستی راستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە. "

 

بەپێی لیستی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەمین وەزارەت مووچەی مانگی نۆ-یان وەرگرت و چارەنوسی موچەی پێنج مانگی ڕابردووی سەرجەم فەرمانبەرانیش نادیارە.