ناس کورد-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە بەهۆى توشبونیان بە پەتاى کۆرۆنا درەنگتر تاقیکردنەوەی خولى دووەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەییان کردبوو، ئێستا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕایگەیاند، ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکەننەوە کە بەهۆى توشبونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانیبوو بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دوەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دوبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتۆتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخیلى سیستمى زانکۆلاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچوانەش لە ئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: " سەبارەت بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان، ئاگاداریان دەکەینەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) یان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوەو دەتوانن لە خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە، بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچوانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە."