گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح هانى دەستەى دەستپاکى دەدات موڵک و ماڵە بەهەدەردراوەکان بگەڕێننەوە 

2020.10.15 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح هانى دەستەى دەستپاکى دەدات موڵک و ماڵە بەهەدەردراوەکان بگەڕێننەوە 

ناس کورد- 

لەمیانى پێشوازیکردنى لەسەرۆکى دەستەى دەستپاکى، سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایگەیاند، داخستنى دەروازەکانى گەندەڵى و گەڕانەوەى موڵک و ماڵە بەهەدەردراوەکان بووەتە ئەرکێکى نیشتیمانى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ڕاگەیاندنى نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک کۆمار (15ى تشرینى یەکەمى 2020) بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازى لە دادوەر عەلا جەواد حەمید سەرۆکى دەستەى دەستپاکى کردووە و لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار جەختى لەسەر گرنگى ڕۆڵى دەستەى دەستپاکى لەبەرەنگاربونەوەى گەندەڵى لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندارەکانى تردا کردووەتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پاراستنى موڵکى دەوڵەت و داخستنى دەروازەکانى گەندەڵى و ڕاگرتنى قاچاخچێتى و هەروەها ڕاگرتنى بەهەدەردانى ماڵى گشتى ئەمڕۆ بووەتە ئەرکێکى نیشتیمانى و پایەیەکى گرنگى دەوڵەت بۆ خزمەتگوزارى هاوڵاتیانى.

 

هەر لەدیدارەکەدا بەرهەم ساڵح کاراکردنەوەى سەرجەم ڕێو شوێنە یاساییەکان و هەوڵەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و ئاشکراکردن و گەڕانەوەى  موڵک و ماڵە بەقاچاخبراوەکان و گەندەڵکارانى بەپێویست زانیوە، ئەوەش بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە بەو پرسە پەیوەندیدارن هەروەها  پشتبەستن بە پسپۆڕانى نێودەوڵەتى بۆ ئەو مەبەستە.



لەکۆتایى دیدارەکەشدا، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى کۆمەڵێک زانیارى لەسەر کارى دەستەکەیان و پلانى داهاتوویان خستووەتە ڕوو، لەلای خۆیەوە سەرۆك كۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ھەموو ئەو هەوڵانەی دووپاتکردەوە كە دەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ریشەکێشکردنی گەندەڵی و رێگریكردن لە بە هەدەردانی موڵكی گشتی و جێ بەجێکردنى شەفافیەت و دەستپاكی لە دامەزراوەكان.