گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردە بەم مەرجە رێگە بەكردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحكومی دەدات

2020.10.15 - 15:34
پەروەردە بەم مەرجە رێگە بەكردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحكومی دەدات

ناس كورد-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەكردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحكومی بەو مەرجەی نابێت لەژورێكدا لە 10 منداڵ زیاتری تێدا بێت.

 

بەگوێرەى نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە ئەمڕۆ  (پێنجشەممە) دەرچووە و واژوی هۆزان تەحسین عەونی، بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتەكەی كردووە و وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە مەرجی كردنەوەی ئەو شوێنانەی خستۆتەڕوو.

 

لەنوسراوەكەدا هاتووە "ئاماژە بە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە (14ی تشرینی یەكەمی 2020) رەزامەندی درا بەكردنەوەی باخچەی منداڵانی ناحكومییەكان لەقۆناغی ئێستادا، بەگوێرەی رێنمایی تەندروستی كە نابێت لەژوورێكدا لە 10 منداڵ زیاتری تێدا بێت وە تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكرێت".

 

ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە لەكاتێكدایە  (15ى تشرینى یەکەمى 2020) وەزارەتی پەروەردە بەواژوی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لەنوسراوێكدا چۆنیەتی دەوامی مامۆستایانی لەباخچە و قوتابخانە و پەیمانگە ناحكومییەكان بڵاوكردەوە.