ناس کورد-
کەشناسێکى دیارى عێراقى لەخستنەڕووى پیشبینەکانیدا بۆ کەشوهەواى ساڵى داهاتوى عێراق ئەوە ئاشکرا کرا دەکات سەرەتاى ساڵى نوێ، وەرزى زستان دەسپێدەکات بەڵام ڕێژەى باران بارین بەراورد بەساڵى ڕابردوو کەمتر دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە کەشناسی دیارى عێراقی بەم شێوەیەى لاى خوارەوە پێشبینەکانى لەبارەى کەشوهەواوە بۆ ساڵى 2021 خستووەتە ڕوو:.
- ئەو وەرزەى کە ئێستا تیایداین پایزە و بەوەرزى گواستنەوەى نێوان هاوین بۆ زستان ناسراوە، ڕۆژى تیادا مامناوەندە و هەندێجاریش گەرمە، بەڵام شەوانى بەکەمى پلەکانى گەرماى تیایدا دادەبەزێت.
- ئاماژە سەرەتاییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، لەسەرەتاى مانگى تشرینى دووەم و کانوونى یەکەم لەسەرتاسەرى وڵات بارانبارین دەستپێدەکات و بەڵام ڕێژەکە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو کەمترە و لەوەرزى زستاندا کە سەرەتاى مانگى داهاتووە ڕێژەکە زیاتر دەبێت.
- زستانى ئەم ساڵ کەمێک دوادەکەوێت لەڕووى بڕى باران بارین و پلەکانى گەرماوە کەمێک دوادەکەوێت هاوشێوەى ساڵى پار.