گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی پەڕلەمان پێشبینی نرخێكی نوێی گرانتر دەكات بۆ دۆلار

2020.10.15 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەڕلەمان پێشبینی نرخێكی نوێی گرانتر دەكات بۆ دۆلار

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق پێشبینى بەرزبوونەوەى دۆلار بۆ هەزار و  پێنج سەد دینار و هەڵوەشاندنەوەى مەزادخانەکانى مامەڵەکردن بە دراو دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەکە ڕایگەیاندوە:" بانکى ناوەندى نرخى دراو و کڕین و فرۆشتن بەدراوەوە دیارى دەکات بەڵام بۆچونێک هەیە بۆ بەرز کردنەوەى نرخى دۆلار بۆ 1500 دینار"

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد:" دابەزاندنى نرخى دینارى عێراقى دەبێتە هۆى هەڵئاوسان و فەرمانبەران و ئەو چینانەى کە  داهاتیان سنوردارە باجى ئەو دۆخە دەدەن.

 

سەفار پێشنیار دەکات، پەناببرێتە بەر دەرکردنى دراو بەشێوەیەکى کاتى و بەڕیژەیەکى سنوردار بۆ چارەسەر کردنى قەیرانەکە.

 

سەفار پیشبینى ئەوەشى کرد، مەزادخانەکانى دراو هەڵبوەشێنرێنەوە بەو پێیەى نادادى تێدایە و چەند بانک و کەسانێک کەڵکى لێوەردەگرن.