ناس کورد-
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان گشتاندنێکى سەبارەت بە چۆنیەتی دەوامی مامۆستایانی حکومی لە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەگشتاندنەکەى وەزارەتى پەروەردە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە کە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگەى نا حکومى دەبێت %80ى میلاکى مامۆستایانیان لە دەرچووانى دانەمەزراو بێت و مافیان هەیە %20 سود لە مامۆستایانى حکومى وەربگرن.
بەگوێرەى گشتاندنەکە پەیمانگە و قوتابخانە ناحکومییەکان مافى ئەوەیان هەیە تەنها بەڕێژەى %20 مامۆستاى حکومى بەشێوازى خواستن یان مۆڵەتى بێمووچە و تەواوکردنى بەشەوانەى مامۆستا لە قوتابخانە و پەیمانگەى حکومى، وەربگرن.
داواش لە سەرپەرششتیارانى سنورى پەروەردەکان کراوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.