گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وردەکاری کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ

نەوەی نوێ بڕیار لە دوورخستنەوەی دوو پەرلەمانتاری دەدات

2019.05.04 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی نوێ بڕیار لە دوورخستنەوەی دوو پەرلەمانتاری دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

    . ناس کورد- ئەحمەد مستەفا . لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، بڕیار لەبارەی دوورخستنەوە و بێبەریکردنی دوو لە پەرلەمانتارەکانی ئەو حزبە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدرێت. . بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لەبارەی چارەنووسی ئەندام پەرلەمانە "ناڕەزییەکان" کۆبوونەوە ئەنجامبدات و دوا بڕیاری لەوبارەیەوە بدات. . سیپان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ‌ بەناس كورد-ی  راگەیاند، سبەی كاتژمێر 4:00ی ئێوارە ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوی لە شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە بە ئامادە بوونی سەرۆكی جوڵانەوەكەوە. . ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەکە هیواشی خواست کە ئەو ئەندامانەی ڕیزەکانی نەوەی نوی کە لیژنەی ئینزیباتییان لەسەر دروستکراوە بەشداریی کۆبوونەوەکەی سبەینی بکەن، "چونكە ئەو مۆڵەتەی كە پێشتر پێیاندرابوو كۆتايی هاتووە، ئەگەر ئامادە نەبن ئەوا ئەنجومەن ڕێكاری یاسای خۆی دەگرێتەبەر". . بەپێی ئەو زانیارییە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەست ناس کورد کەتووە، ئەو لیژنە ئینزیباتییە کە بەبڕیاری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێکھێنرابوو، لەماوەی یەک ھەفتەدا 26 پرسیارییان وەک لێپرسینەوە لە دوو ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ سەرکەوت شەمسەدین، ڕابوون مەعروف ئامادەکردە بۆ لێپرسینەوە. . بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لیژنە ئینزیباتییەکە لەئەنجامی ئامادەنەبوونی ئەو دوو پەرلەمانتارە، پێشنیاری پێشکەش بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کردووە. لیژنەکە تەنها لێکۆڵینەوەی لە دوو پەرلەمانتارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە و پەرلەمانتارە ناڕازییەکانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەدووربوون لە لێکۆڵینەوە. . بەپێی زانیارییەکان ناس کورد، ئەگەری زۆرە سبەینێ ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ جگە لە بڕیاری دوورخستنەوەی سەرکەوت شەمسەدین و ڕابوون مەعروف لە ڕیزەکانی ئەو حزبە، هاوکات پابەندیان دەکات بە لێپرسینەوەی ماددیش. . مانگی ڕابردوو، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و نیگەرانیی خۆیان دەربڕی لە "بەبنەماڵەییکردن" و "تاکڕەویی" لەناو نەوەی نوێدا، دواتریش بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی هەمان حزب لە پەرلەمانی کوردستان پشتگیریی ڕاگەیەندراوەکەی بەغدایان کرد، بەڵام شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە. .