گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بەرزبویەوە 

2020.10.15 - 11:23
نرخى نەوت بەرزبویەوە 

ناس کورد-

بەهۆى پابەندبونى وڵاتانى ئەندامى ڕێکخراوى ئۆپیک بەدابەزاندنى ئاستى هەناردە کردنەوە، نرخى نەوت بەرێژەى 2% بەرز بوویەوە.

 

 

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لەزارى چەند سەرچاوەیەکى ئۆپیکەوە بڵاوى کردەوە، پابەندبونى گروپى ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەى ئاستى خستنە بازاڕى نەوت گەیشتوەتە 102% و بەرزبونەوەى نرخى نەوتیش دواى ئەوە هات، ترس هەبو لەسەر کەمبونەوەى خواست لەسەرى بەهۆى تەشەنەسەندنى حاڵەتەکانى توشبوون بەپەتاى کۆرۆنا لەجیهاندا.

 

لاى خۆشیەوە بۆپ یۆگەر بەڕێوەبەرى گرێبەستەکانى وزە لە میزۆهۆى نیویۆرک بەڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە:" لەنێوان دۆلار و ئیدارەى زانیارییەکانى وزە و هۆشدارییەکانى ئاژانسى وزەى ئەتۆمدا کاریگەرییان بۆ سەر سیاسەتەکانى ئۆپیک لەئایندەدا دەبێت و کەشوهەواکە لەو نێوانەدا ئەرێنیە".

 

هاوکات پەیمانگاى پەترۆڵى ئەمریکاش ڕایگەیاند، بڕى هەڵگرتنى نەوتى خاو لەگەنجێنەکاندا لەهەفتەى داهاتودا زیاتر دادەبەزێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، نەوتى خاو لەمانگى کانونى یەکەمدا 87 سەنت واتا 2.05 % بەرز دەبێتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوت دەگاتە 43.32 دۆلار.

 

نرخى نەوتى خاوى ئەمەریکى خۆرئاواى تەکساس 84 سەنت واتا بەرێژەى 2.09 % زیادى کردووە لەکاتى داخستنى نرخدا گەیشتوەتە 41.04 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.