ناس کورد-
وەزارەتى ڕۆشنبیرى عێراق ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا نیەتى گەڕانەوەى 5 ئەرشیفى هەیە بۆ عێراق کە تایبەتە بەژینۆسایدى ئەنفال.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نۆفڵ ئەبو ڕەغیف، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى عێراق بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند :"ئەو 5 ئەرشیفەى کە ئەمریکا نیازى ئەوەى هەیە بیگەڕێنێتەوە بەشێکیان تایبەتن بە ئەنفال و ئەوانى تر تایبەتن بە تاوانەکانى بەعس و کوژراو و زیندانە نهێنیەکان و ئەمن و هەواڵگرى".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، وەزارەتەکەیان سروشتى پەیوەندییە سیاسیە گشتیەکان و ئاڵۆزییەکانى لەبەرچاو دەگرێت سەربارى پەتاى کۆرۆنا کە جیهانى تەنیوە بەڵام پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات دەبێت پتەو بن و گەشبینن بەوەى ئاڵوگۆڕى زیاتر لەبوارەکانى ڕۆشنبیرى و شوێنەواردا لەنێوان هەردوو وڵاتدا بێتە کایەوە.