گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیمێڵەكانی هیلاری كلینتۆن: مالیكی لە تیرۆر و كوشتن تێوەگلاوە

2020.10.15 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئیمێڵەكانی هیلاری كلینتۆن: مالیكی لە تیرۆر و كوشتن تێوەگلاوە

ناس کورد-

بەگوێرەی یەكێك لەو ئیمێڵانەی نێردراوە بۆ هیلاری كلینتۆنی وەزیری پێشووترى دەرەوەی ئەمەریكا لە سەرەتای كانونی یەكەمی 2011 نوری مالیكی تۆمەتباركراوە بە كوشتنی چالاكوان هادی مەهدی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیمێڵەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە لە جیمس جێفری باڵیۆزی پێشووتری ئەمەریكاوە نێردراوە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هیلاری كلینتۆن و ژمارەیەك بەرپرسیتری ئەمەریكی و لێدوانی وتەبێژی لیستی ئەلعێراقیەی ئەوكات مەیسون دەمەلۆجی لەگەڵدا هاوپێچ كراوە كە دەڵێت "لیستەكەی بەڵگەی هەیە كە مالیكی تێوەگلاوە لە تیرۆر و كوشتنی چالاكوان هادی ئەلمەهدی".

 

ڕیاز محەمەد كە رۆژنامەوانێكی عێراقییە لە دەزگای "فۆرین ئەفێرز" و وەك چاودێرێكی سیاسی كاردەكات لەواشنتۆن لەمبارەیەوە لە شیكارێكدا (15 تشرینی یەكەمی 2020) لە هەژماری خۆی "فەیسبوك" دەڵێت گواستنەوەی ئەم تۆمەتە ئەگەرچی لەبەڵگەنامەی ئەمەریكیشدا هاتووە مانای وا نییە كتومت ڕاستە. ناوبراو دەڵێت هەموو كەس دەزانن مالیكی خراپترین سەرۆك وەزیران بووە لە مێژووی عێراقدا بەڵام هەموو شت ئەبێت لەسەر بنەمای زانیاری و بەڵگە بێت.

 

لەگەڵ ئەوەى 4 ساڵ تێدەپەڕیت بەسەر ئەو ئیمێڵانەدا بەڵام بەبڕیارى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا نهێنى سەر ئەو ئیمێڵانەى هیلارى هەڵگیرا و ترەمپ ئەو نامانە بە (ئابڕوچوونى گەورەى سیاسى لە مێژوودا) ناودەبات و بەشێک لە چاودێرانى سیاسیش ئەو کارەى ترەمپ وەک کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لێکدەدەنەوە.