ناس کورد-
ڕاگەیاندنى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى نێوان عێراق و تورکیا بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە رونکردنەوەکەى راگەیاندنى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، گەشتەکانى نێوان عێراق و تورکیا دەستپێکراوەتەوە و لەهەفتەیەکدا 7 گەشت بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.
دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق ئاگادارى هاووڵاتیان دەکاتەوە کە لەمڕۆوە (پێنجشەممە) گەشتەکان بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە و لە هەفتەیەکدا 7 گەشت بۆ ئەو وڵاتە و بەپیچەوانەوە ئەنجام دەدرێت.
(2ی ئابی 2020)، هێڵێ ئاسمانیی عێراق لە ئاگادارکرنەوەیەکدا بڵاوى کردەوە "بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوەى لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیەوە بۆمان هاتووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تورکیا هەڵوەشاونەتەوە".