ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کە ساڵى 2017 ئامادە کراوە ژمارەیەکى زۆر کەرتى نارێکخراو لێى سودمەند دەبن کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەى 5 ملیۆن کرێکار لەکەرتى تایبەت و ژمارەیەکى زۆرى بێکار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد شیاع سودانى، ئەندامى لیژینەى پلانى ستراتیژى و چاودێریکردنى کارنامەى حکومەت بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندووە :" یاساکە ژمارەیەکى زۆر لە کەرتى تایبەت دەگرێتەوە ئەوەش دەستکەوتێکە بۆ گەرەنتى کردنى مافى خێزانەکانیان، سەربارى ئەوەى ئەو یاسایە یارمەتیدەرێکە بۆ بەشداریکردن لە خانەنشینبوونى چەند چینێکى بەتەمەنەکان و کابانى ماڵ دەکات".
جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پڕۆژە یاساکە گەرەنتى دەبەخشێتە کۆمەڵگە بەتایبەت گەرەنتى بۆ 5 ملیۆن کرێکار دابین دەکات.
سودانى دەشڵێت :" هێشتا ڕەشنوسى پڕۆژە یاساکە لەلاى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و ئەنجومەنى دەوڵەت ماوەتەوە و هیچ بڕیارێکى لەبارەوە نەدراوە و هەروەها ڕەوانەى پەرلەمانیش نەکراوە".
لاى خۆشیەوە ئەنعام خەزعەلى ئەندامى لیژنەکە بە ڕۆژنامەکەى وتووە "پەرلەمان بەمەرجى پێشکەشکردنى کارنامەیەک بۆ داهاتوو دەنگى بەمستەفا کازمى دا بەڵام ئەوەى لەسەر زەوى دەگوزەرێت بەرنامەکان بۆ سەردەمى کابینەکەى عەبدولمەهدى دەگەڕێتەوە و هێشتا حکومەتەکەى کازمى دەستى نەکردوە بە جێبەجێکردنى کارنامەى خۆى کە پێوەرێکە بۆ هەڵسەنگاندنى".