ناس کورد-
لە یەکێک لە گوندەکانى شارباژێڕ مێرمنداڵێک کە پیشەى شوانى بووە گیانى لەدەستدا و بەوتەى شایەتحاڵەکان بەدارێکەوە هەڵواسرابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى ناس کورد لەبارەى روداوەکەوە ئاماژەى بەوە کرد "مێردمنداڵەکە تەمەنى 14 ساڵ بووە و بەشێوەیەکى گوماناویى لە گوندى باڵخى سەر بە ناحیەى گاپیڵۆن، گیانى لەدەستداوە".
وتیشى، بەوتەى شایەتحاڵەکان مێردمنداڵەکە پیشەی شوانی بووە و دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە چونەتە شوێنی رووداوەکە بە دارێکەوە ھەڵواسرا بو و گیانی لەدەست داوە .
رونیشیکردەوە، بە وتەی کەسو کاری تا ئێستا دیار نییە کە ئایا خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە .