گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینەکانى کۆرۆنا.. بۆ دووەمین جار ڕوسیا ’پڕۆتۆکۆڵى زانستى’ پیشێل دەکات

2020.10.15 - 08:15
ڤاکسینەکانى کۆرۆنا.. بۆ دووەمین جار ڕوسیا ’پڕۆتۆکۆڵى زانستى’ پیشێل دەکات

ناس کورد-

سەرۆکی ڕوسیا رایگەیاند، حکومەتەکەی ڕەزامەندیداوە لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دووەم دژ بە ڤایرۆسی کۆرونا و ڤاکسینی سێهەمیش لەبەرنامەدایە.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی"بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی ڤیلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە کرمیلین لەگەڵ ئەندامانی تیمی حکومەت ڕایگەیاند، " ڤاکسینی دووەمی ڕوسیا لەلایەن ناوەندی زانستی ڤایرۆسەکان و تەکنەڵۆژیا لەسیبریا پەرەی پێ دەدەرێت و ڤاکسینی سێیەمیش لەبەرنامەدایە".

 

پوتین ڕوونیشیکردەوە، "ئەو ڤاکسینە وجۆرێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆناش لەلایەن ناوەندی ئەکادیمی زانستی چوماڤۆک دروستدەکرێت".

 

سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد "ڕوسیا پێوستی بە ڤاکسینی یەکەم و دووەم هەیە بۆ ئەوەی بتوانیین پێداویستی ناوخۆیی پربکەینەوە، بە گرنگییەوە دەڕوانینە هەماهەنگییەکانی نێوان ئێمە وهاوبەشەکانمان لەو بوارەدا".

 

لای خۆشییەوە تاتیانا گۆلیکۆڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا کە ڤاکسینە نوێیەکەی بۆ بەکارهێنراوە رایگەیاند "دوای تۆمارکردن، قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینە نوێیەکە دەستپێدەکات کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی (Vector)  ئەنجام دەدرێت".

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، 40 هەزار خۆبەخش لەتاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە بەشداری دەکەن و لەو ژمارەیەش 150 یان تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵییەوەیە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشترڕوسیا ئاشکرای کردبووە کەنزیکەی 50 وڵات داوایان کردووە ڤاکسینی یەکەمیان(سپۆتنیک) پێ بفرۆشێت، کە بڕیارە زیاترلە ملیاریەک ئەمپۆل لەو ڤاکسینە تا سەرەتای ئەمساڵ فەراهەم بکات.

 

 یەکەم ڤاکسینی ڕوسیا دژ بە کۆرۆنا لەئێستادا بووەتە جێگای گۆمانی وڵاتانی جیهان بەوپێیەی ڕوسیا بەهیچ شێوەیەک ڕێکارەکانی دروستکردنی ڤاکسینەکەی  بڵاونەکردووەتەوە، هاوکات پێش کۆتایی قۆناغی سێهەمی دروستکردنی ڤاکسینەکە سەرکەوتنی ڕاگەیاندووە.