گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان سزاى دارايى ونكردنى كارتى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە

2020.10.14 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان سزاى دارايى ونكردنى كارتى دەنگدانى هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق سزاى دارايى سەر ئەو كەسانەى هەڵوەشاندەوە كە كارتى هەڵبژاردنى بايۆمەترييان ونكردوە، ناوەندەكانى تۆماركردنى دەنگدەرانيش دەنگدەرانى لەدايكبوى ساڵانى 2000 بۆ 2001 وەردەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسينگەى وتەبێژى ڕاگەياندنى كۆمسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، بۆ ئاسانكردنى تۆماركردنى ئەوانەى كارتەكانيان ون بووە ياخود خراپبوە كۆمسيۆن سزاى دارايى سەپێنراوى بەسەرياندا هەڵوەشاندەوە و دەتوانن سەردانى ناوەندە نزيكەكانى تۆماركردن بكەن بۆ تۆماركردنى داتاكانيان.

 

ڕونيشكراوەتەوە، كۆمسيۆن بە درێژايى ڕۆژانى هەفتە بەردەوام دەبێت لە پێشوازيكردن لەو دەنگدەرانەى كە كارتى ماوە كورتيان پێييە و وێنەى تايبەتى خۆيانى لەسەر نييە، بۆ ئەوەى زانياريەكانيان وەربگرن.

 

كۆمسيۆنى هەڵبژاردنەكان ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، كۆبونەوەيەكيان لەگەڵ كۆمپانياى "ئيندرا"ى ئيسپانى كردوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكردنى میکانیزمێکى پێشكەوتوو و نوێكردنەوەى داتابەيس و سۆفتوێرەكانى تايبەت بە تۆماركردنى بايۆمەترى و خشتەى كاتى پێويست بۆ چاپكردن و گواستنەوە، بەشێوەيەك كە لەگەڵ ڕێوشوێنەكانى هەڵبژاردن بگونجێت، ئەوەش سەرەڕاى ڕاهێنانى كارمەندان بۆ كاركردن لەسەرى.