گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوکى ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەتۆمەتى ’هەڕەشەکردن’ دەستگيركرا

2020.10.14 - 23:26
باوکى ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەتۆمەتى ’هەڕەشەکردن’ دەستگيركرا

ناس کورد-

بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لە شاهیدەکانى کەیسى کوڕەکەى، باوکى محەمەد وەهاب ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کە تۆمەتبارە بە ساختەکردنى پسوڵەى گومرگى، دەستگیرکرا. 

 

ناس کورد زانیویەتى، (14ى تشرینى یەکەمى 2020) باوکى ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەفەرمانى دادوەر و بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لە شاهێدەکانى کەیسى محەمەدى کوڕى لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. 

 

ناس کورد پەیوەندى بە عەلى جەمال قدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیانەوە کرد و جگە لە پشتڕاستکردنەوەى هەواڵى دەستگیرکردنى باوکى محەمەد وەهاب ئامادە نەبوو هیچى تر لەسەر دۆسیەکە بڵێت. 

 

هاوکات ناس کورد پەیوەندى بە محەمەد وەهاب، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە کرد بەڵام ژمارە تەلەفۆنەکانى داخرابوون و وەڵامى پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

 

(7ى تشرینى یەکەمى 2020) دادوەر عەبدولئەمیر جومعە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی خانەقین/قۆرەتو، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار (محەمەد وەهاب)، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان دەركرد.