گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودانی: كۆدەنگی هەیە لە پەرلەمان كە دەستبردن بۆ مووچەی دوو كۆمەڵ لە فەرمانبەران قبوڵ نییە

2020.10.14 - 23:12
سودانی: كۆدەنگی هەیە لە پەرلەمان كە دەستبردن بۆ مووچەی دوو كۆمەڵ لە فەرمانبەران قبوڵ نییە

ناس کورد-

پەرلەمانتاریکی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات حکومەت دەست بۆ کەمکردنەوەىی موچەی فەرمانبەران ببات، بەتایبەتی ئەو فەرمانبەرانەی کە موچەکەنیان لەئاستێکی مامناوەند و کەمدایە.

 

محەمەد شیاع سودانی، پەرلەمانتاری عێراق (14ی تشرینی یەکەمی 2020) لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقییەی ڕاگەیاند "ئێمە لەپەرلەمان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین حکومەت دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببات، بەتایبەتی ئەو فەرامانبەرانەی کەموچەکەنیان لە ئاستێکی مامناوەند و کەمدایە".

 

سودانی ئاماژە بەوەشکردوە، "پێشنیارێکمان پێشکەش بەحکومەت کردووە بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەوانەی پلەی بەڕێوەبەری گشتییان هەیە بەرە و سەرەوە کە ئەوەش وا دەکات مانگانە نزیکەی 600 ملیار دینار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت".