گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق لەبارەى کەمبوونەوەى یەدەگى دۆلارەوە 

2020.10.14 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق لەبارەى کەمبوونەوەى یەدەگى دۆلارەوە 

ناس کورد- 

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت و سنوردارکردنی هەناردەکردنی نەوت، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ڕێژەی ئەو دۆلارەی کە وەزارەتی دارایی عێراق  بە بانکی ناوەندی عێراقی دەفڕۆشت کە هاوکات کاریگەریشی کردووەتە سەرکەمبوونەوەی یەدەکی دۆلار لەبانکەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق( 14ی تشرینی یەکەمی 2020) لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگەیاند، "پاشەکشەکردنی داهاتەکان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و سنوردارکردنی هەناردکردنی نەوت، کاریگەری نەرێنی دروستکردووە لەسەر ڕێژەی ئەو دۆلارەی کە وەزارەتی دارایی عێراق دەیفڕۆشت بە بانکی ناوەندی عێراق".

 

 موخیف، ڕوونیکردووەتەوە" کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی یەدەکی بانکی ناوەند لەدۆلار، قەرزی وەزارەتی دارایی بەمەبەستی  تەمویلکردنی موچەی فەرمانبەران زیاتر کورتهێنانی لەیەدەکە  بیانییەکان زیاد کردوە".

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە " دابینکردنی دۆلار بۆ تەمویلکردنی  پرۆسەکردنی هاوردەکردن زیاتر کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق".