گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرێكی پارتی لەبارەی حەشدەوە: ئێمە لەگەڵ یەك ڕیزیداین

2020.10.14 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێكی پارتی لەبارەی حەشدەوە: ئێمە لەگەڵ یەك ڕیزیداین

ناس کورد-

وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق بەنگین ڕێكانی لەبارەی لێدوانەكانی هوشیار زێباری لەبارەی حەشدەوە دەڵێت ڕای خۆیەتی و "ئێمە لەگەڵ یەكڕیزیداین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەنگین ڕێكانی كە وەك بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی لە بەغدا كار دەكات لە تویتێكدا كەمێك بەر لەئێستا (14ى تشرینی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" دیویەتی، باس لەوە دەكات هەڵوێستەكانی پارتی تەنها سەرۆكی حیزب و وتەبێژەكان بەناوی سەرۆك و بەناوی حیزب گوزارشتی لێ دەكەن، لە بەغداش سەرۆكی فراكسیۆن و وتەبێژ، جگە لەوانە هەرچی دەرچێت لە كەسانیترەوە ڕای تایبەتییە بەدڵنیایی و دەڵێت "ئێمە لەگەڵ یەكڕیزیداین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدا قورسەكان".

 

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هۆشیار زێباری لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لیوایەکی حەشدی شەعبی لە نەینەوا بە تێکدەر و تیرۆرزم ناوبرد و بەهێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تۆماتبار کرد.   

 

لەبەرامبەر ئەوەدا حەسەن سالم كە هاوكات فەرماندەيەكى گروپی عەسائیبی ئەهلی حەقە هێرشى كردە سەر زێبارى و ئاماژەى بەوەدابوو "پێويستە سکاڵای یاسایی لەسەر هۆشيار زێبارى تۆمار بکرێت، بەهۆی سوکایەتی بە لیوایەکی سەر بە حەشدی شەعبی لەپارێزگای نەینەوا".

 

هۆشیار زێباریش لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک وەڵامى سالمى دایەوە وتى " لێدوانەكانى "حەسەن سالم" پەرلەمانتارى كوتلەى سادقون دژى ئێمە تۆمەتەكانى ڕژێمى لەناوچوى سەداممان بيردەهێنێتەوە دەرهەق بە بەرگرى و ئۆپۆزسيۆنى نيشتمانى عێراق و تۆمەتە بێماناكانى وەك بەكرێگيراو و ناپاكى".