گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر هەستت بەم جۆرە بۆنانە نەکرد ئەوا توشی کۆرۆنا بوویت

2020.10.14 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر هەستت بەم جۆرە بۆنانە نەکرد ئەوا توشی کۆرۆنا بوویت

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ ئاشکرای کرد، لەدەستدانی هەستکردن بەبۆنی چەند بۆن و بەرامێک ئەوە دەردەخات کەتوشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویت، ئاماژە بەوەشکراوە، لەدەستدانی بۆنکردنی بۆنی (نەعنا و ڕۆنی گوێزی هیندی) ئاماژەیەکە بۆتوشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی هیندی نوێ کە لەماڵپەڕی" بۆیجینس ڕیپۆرت"ی ئەو وڵاتە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە "لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن یەکلابووەتەوە کەنیشانەیەکی سەرەکی توشبوونە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام دەبێت بزانین کام لەو بۆنانە زیاتر مرۆڤ توانای بۆنکردنیان لەدەست دەدات، ئایا هەموو جۆرە بۆنەکانە؟ یان هەندێک بۆن ئەگەر نەما ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە خاوەنەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".

 

ماڵپەرە هیندییەکە ئاماژەی بەوە کردووە،" توێژەران لەڕێگەی تاقیکردنەوەی شەش بۆنی جیاوازەوە توێژینەوەکەیان لەسەر ژمارەیەک گومانلێکراوی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە، بۆنەکان پێکهاتوون لەبۆنی، نەعنا، ڕۆنی گوێزی هیندی، سیر و هێل".

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، "لە 25%ی بەشداربووانی توێژینەوەکە نەیانتوانیوە هەست بەبۆنی نەعنا بکەن و لە 21%ی بەشداربووانی دیکەش نەیاتوانیوە هەست بەبۆنی ڕۆنی گوێزی هیندی بکەن.  

 

 توێژەرە هیندییەکان ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە "لە دەستدانی توانای بۆنکردنی ئەو دوو بۆنە بەڕێژەیەکی زۆر ئەوە دەسلمێنێت کەخاوەنەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".