گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حیزبەکەی مالیکی نیگەرانە لەیاسای نوێی هەڵبژاردنەکان

2020.10.14 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
حیزبەکەی مالیکی نیگەرانە لەیاسای نوێی هەڵبژاردنەکان

ناس کورد-

حیزبی دەعوەی ئیسلامی لەعێراق داوا دەکات یاسای هەڵبژاردنەکان بەباشی  خوێندنەوەی بۆ بکرێت پێش ئەوەی ڕێگە بەپەسەندکردنی بدرێت، ڕاشیگەیاند "ئەوان تێبینی زۆریان لەسەر ناوەڕۆکی یاساکە هەیە، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسییەکان لەو بارەیەوە سود لە ئەزمونی حیزبەکەیان وەربگرن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حیزبی دەعوەی ئیسلامی لەعێراق کە نوری مالیکی ڕابەرایەتی دەکات (14ی تشرینی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند " تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای نوێى هەڵبژاردنەکان هەیە، پێویستە یاساکە بەباشی خوێندنەوەی بۆ بکرێت پێش ئەوەی ڕێگە بەپەسەندکردنی بدرێت".

 

ئاماژەی بەوەکردووە، "دەبێت یاسای هەڵبژاردنەکان هاوسەنگ بێت و دوربێت لە فەرامۆشکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان، کۆڵەکەی پتەوکردنی یەکگرتوویی نیشتمانی بێت، چینێکی سیاسیی بهێنێتە کایەوە توانای ئەوەی هەبێت بەرپرسیارێتی مێژوویی بگرێتە ئەستۆ لەم دۆخە نالەبارەی کە عێراق پێیدا گوزەر دەکات".

 

حیزبی دەعوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواشی لە پەرلەمانی عێراق کردووە بەزووترین کات ئەو یاسایانە پەسەند بکات کە ڕۆڵیان هەیە لە بنیادنانەوەی وڵات، دوور لە سیاسەتی پشک پشکێنە، لایەنە سیاسییەکان لەو بارەیەوە پێویستە سود لە ئەزمونی حیزبەکە وەربگرن".

 

ڕاگەیەندراوەکە باسیلەوەشکردووە، "دەبێت هەڵبژاردنەکە دووربێت لە هەژموونی پارە وچەک، کەسانی شایستە کاندید بکرێت کەتوانای ئەوەیان هەبێت هەمووهێزەکانی کۆمەڵگا بگرنە خۆیان".

 

حیزبی دەعوەی ئیسلامی  ئەوەشی خستووەتە ڕوو، " یاسا نوێیەکە پێوەرەکانی دادپەروەری تێدا نییەو چاوەڕێی ئەوەی لێ ناکرێت ببێتە مایەی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە وکۆمەڵایەتیانەی کە گەلی عێراق هەوڵ و کۆششی بۆ دەدات".