گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى ئەمەریکا لەبارەى ڕێکارەکانى حکومەتى عێراق دژ بەمیلیشیاکان

2020.10.14 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى ئەمەریکا لەبارەى ڕێکارەکانى حکومەتى عێراق دژ بەمیلیشیاکان

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خوشحاڵی خۆی لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نیشاندا بۆبەرگرتن لەهێرشی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ناوەندە دبلۆماسییەکان لەناوچەی سەوزی بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (14ی تشرینی یەکەمی 2020) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "واشنتۆن سورە لەسەر پشتیوانیكردنى سەروەریی خاكی عێراق، گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ بەرگرتن لەهێرشی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ناوەندە دبلۆماسییەکان لەناوچەی سەوزی بەغدا و ئەو کارە جێگای خۆشحاڵییە".

 

 وتیشی،"ئێران تائێستا بەردەوامە لە هەوڵەكانی تێكدانی ئاسایشی عێراق لەڕێگەی ئەو میلیشیانەی کە لەلایەن ئەوەوە پشتوانی دەکرێن".

 

 پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا، "چەند لایەنێك هەن دەیانەوێ لە ڕێگەی كردنە ئامانجی هاووڵاتییانی عێراق و دیبلۆماتكارە ئەمریكییەكانەوە، پشتیوانی ئەمریكا بۆ سەروەریی خاكی عێراق ڕابگرن".

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەگومانیشەوە باسی لە ئاگربەستی میلیشاکانی نزیک لە ئێران  کرد لەگەڵ حکومەتی عێراقی و وتی ،" لەو بڕوایەدا نین ئەومیلیشیانە پابەندی ئەوجۆرە ئاگربەستانە بن".