گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەی حكومەتى هەرێم لەبارەى پێشنيارێکى وەزيرى نەوتى عێراق

2020.10.14 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەی حكومەتى هەرێم لەبارەى پێشنيارێکى وەزيرى نەوتى عێراق

ناس کورد-

وتەبێژى حكومەتى هەرێمى كوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان بەرپرسێكى گەورەى حكومەتى فيدراڵى عێراق پێشنيارێكى كردوە بۆ ئيدارەدانى نەوت و غاز لە هەرێمى كوردستان و ئەو ڕاپۆرتانە سەرنجى حكومەتى هەرێم لەسەر كارە لە پێشينەكانى لانابات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جوتيار عادل، وتەبێژى حكومەتى هەرێم (14ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ڕونكردنەوەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، لەماوەى ڕابردودا ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان باسيان لە پێشنيارى بەرپرسێكى گەورەى حكومەتى فيدراڵى عێراق كرد سەبارەت بە ئيدارەدانى كەرتى نەوت و غازى هەرێمى كوردستان لە داهاتودا.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو ڕاپۆرتانە سەرنجى حكومەتى هەرێم لانابات لەسەر كارە لە پێشينەكانى بۆ گفتوگۆ بەردەوام و بنيادنەرەكان لەگەڵ حكومەتى فيدراڵ، سەرنجى ئێمە لەسەر دۆزينەوەى ڕێگەچارەى كردارى و ياساييە تايبەت بە كەرتى نەوت و غاز، بەشێوەيەك كە مافەكانى گەلى كوردستان و عێراق مسۆگەر بكات.

 

جوتيار عادل جەختیشى كردوەتەوە، ئەو جۆرە چارەسەرانە پێويستە لە چوارچێوەى دەستور بێت لەپێناو دابەشكردنى دادپەروەرانەى داهاتەكانى نەوت و غاز لە عێراقدا، كە دەبێتە هۆى بنيادنانى بنەمايەكى پتەو و هاوكارى و هاوبەشيى ڕاستەقينە لەنێوان هەرێم و ناوەند، بەجۆرێك لە بەرژەوەندى گشتى هاووڵاتيانى كوردستان و سەرتاسەرى عێراق بێت.

 

پێشتر ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عیراق پێشنیارى دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌كى بۆ ئیداره‌دان و ده‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كردبوو.