گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزايەكى ياسايى دوو مەرج بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک دەخاتەڕوو 

2020.10.14 - 19:36
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزايەكى ياسايى دوو مەرج بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک دەخاتەڕوو 

ناس کورد- 

شارەزايەكى ياسايى عێراقى لەو بڕوایەدایە، دوو مەرج گرەنتى هەڵبژاردنێكى پاك و ئەنجامێكى جياواز و گۆڕينى فەرمانڕەواكانى ئێستا بە فەرمانڕەواى نوێ دەكەن، ئەوانيش كارتى بايۆمەترى و بەشدارى فراوان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تارق حەرب، شارەزاى ياسايى ديارى عێراقى لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوە كردوە، دوو مەرج گرەنتى هەڵبژاردنێكى پاك و بێگەرد و گۆڕينى حزبە فەرمانڕەواكانى ئێستا دەكەن، ئەوانيش يەكەم بەكارهێنانى كارتى بايۆمەترى كە دەبێتە هۆى ڕێگەگرتن لە ساختەكارى وەك لە هەڵبژاردنەكانى پێشوو ڕوياندا.

 

هێماى بۆ ئەوەشكرد، چونكە ناتوانرێت لە جارێك زياتر بەكاربهێنرێت ئەويش بە ئامادەبونى خاوەنەكەى، تەنانەت برا ناتوانێت لەبرى براكەى بەكارى بهێنێت ياخود لە وێستگەيەكى تر بەكارى بهێنێت، لەڕێگەى ئەو كارتەوە ئەنجامەكان 100% دروستن.

 

باسى لەوەشكرد، مەرجى دووەم بريتييە لە بەشداريكردنێكى فراوان و چونە سەر سندوقەكانى دەنگدان، چونكە كوتلە سياسيەكانى ئێستا نوێنەرايەتى كەمتر لە 30%ى دەنگدەران دەكەن و 70% يان دەنگيان نەداوە.

 

حەرب لەو بڕوایەدایە، بەشداريكردنى نيوەى ئەوانەى هەڵبژاردنيان بايكۆت كردوە واتە 35% واتاى گۆڕانكارى هێزى ئێستاى پەرلەمانە بۆ كەمينە لەبەرامبەر زۆرينەيەكى سياسى نوێ، بەشداريكردنى سەرجەميشيان واتاى ئەوەيە فەرمانڕەواكانى ئەمڕۆ دەبن بە ڕابردوو و مێژوو.