گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

  ئەندامێکى کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ گلەیى لە ’لاوازى’ کۆمسیۆنەکە دەکات

2020.10.14 - 19:26
  ئەندامێکى کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ گلەیى لە ’لاوازى’ کۆمسیۆنەکە دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن تەنها کاری چاودێریکردنی ڕەفتارەکانی حکومەت دەکات، دەسەڵاتێکی لاوازی هەیە ناتوانێت ڕوبەڕوی حکومەت ببێتەوە، ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت خاوەنی دەسەڵاتێکی زەبر و زەنگە ودەتوانیێت زۆر بە ئاسانی هەموو کارمەندانی کۆمسیۆن بخاتە زیندانەوە ئەگەر سورن بن لەسەر ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

 

عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق( 14ی تشرینی یەکەمی 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە  ئاماژەى بەوەدا، "کۆمسیۆنی مافەکانى مرۆڤ لەعێراق، دەسەڵاتێکی لاوازی هەیە و ناتوانێت روبەڕووى دەسەڵاتی جێبەجێکردنی حکومەت ببێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،" لەئێستادا حکومەت خاوەنی دەسەڵاتێکی زەبروزەنگە و بەئاسانی دەتوانێت هەموو ئەندامانی کۆمسیۆنەکە بخاتە زیندانەوە ئەگەر ئەوان سور بن لەسەرئەنجامدانی کارەکانی خۆیان".

 

بەیاتی ڕوونیکردووەتەوە، "دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری لقی کۆمسیۆنی مافەکانی عێراق لەکەرکوک لەسەر سکاڵایەکی پارێزگاری ئەو شارە گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە".

 

بەیاتی باسیلەوەشکردووە، "دیموکراسی و دەستور لەعێراق تەنها مەرەکەبی سەر کاغەزە، تەنها باری سەرشانی هاووڵاتی بەئەرک قورسکراوە، ئەوەی لەئێستادا ڕوودەدات ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانەیە کە یاسا جێبەجێدەکەن و پڕۆسەی دیموکراسی بەڕێوە دەبەن".

 

 ئەندامەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەعێراق ئەوەشی وتووە، "  کاری ئێمە زۆر سەختە لە نێو ئاپۆڕایەک کەهیچ مافێکی سیاسیان نییە ونازانن ماف چییە".