گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى ئەو سێ تەوەرەى کازمی و فەرماندەی ناتۆ لە عێراق تاوتوێیان کرد

2020.10.14 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى ئەو سێ تەوەرەى کازمی و فەرماندەی ناتۆ لە عێراق تاوتوێیان کرد

ناس کورد-

نوسینەگەی ڕۆژنامەوانى سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لەعێراق کۆبووەتەوە و تیایدا سێ تەوەری سەرەکی خراوەتە ڕوو لەبارەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ڕاهێنانی سەربازی، بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و بەررزکردنەوەی ئاستی پێشەیی ئەو هێزانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینەگەی ڕۆژنامەوانى سەرۆک وەزیرانی عێراق ( 14ی تشرینی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازی لەجینی کارینیان، فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لەعێراق کردووە".

 

 ئاماژە بەوەکراوە، "لە دیداری نێوان هەردوولادا، سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی ئەو ڕێکارانەی کردووە کە لەڕێگەیەوە هاوپەیمانێتی ناتۆ بتوانێت زیاتر پەڵپشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بێت لەهەموو بوارەکاندا".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، " مستەفا کازمی و فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە عێراق، جەختیانکردووەتەوە لە هاوکاریکردنی  هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەسێ بواری گرنگدا، ڕاهێنانی سەربازی، بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و بەررزکردنەوەی ئاستی پێشەیی ئەوهێزانە".