گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان لە بەرامبەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکى هەرێم هیچ پۆستێکی پێ نادرێت

2019.05.04 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
 گۆڕان لە بەرامبەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکى هەرێم هیچ پۆستێکی پێ نادرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - ئەحمەد مستەفا سبەینێ شاندێکى پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ گۆڕان، گۆڕانکاری لە چەند خاڵێکی ڕێککەوتنەکەى نێوان دەکات و یەکێتیش دوای وەرگرتنى جێگرێک بۆ کاروباری سەربازی، واژۆ لەسەر ڕێککەوتنەکە دەکات. سەرچاوەیەکى باڵا لەناو جڤاتى نیشتمانى گۆڕان بە ناس کورد-ی وت: لە بەرامبەر زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکى هەرێمی کوردستان هیچ پۆستێکى دیکە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بۆ گۆڕان نادرێت. وتیشى، داواکاری گۆڕانیش بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى پێشمەرگە قبووڵنەکراوە بۆیە لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی یەک خاڵ زیاددەکرێت وەک هەموار ئەویش زیادبوونى جێگرێکی دیکەیە بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم. پێشتر لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتى بە ناس کورد-ی وت، بڕیارە سبەینێ لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی یەکێتى و پارتی ڕێککەوتنەکەى نێوانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتى هەرێم واژۆ بکەن.