ناس کورد-
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى 9ى2020ى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان دابەشکردنى مووچەى مانگى 9ى2020ى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە سبەینێ (پێنجشەممە)ەوە دەستپێدەکات و لە 21ى تشرینى 2020 بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینى شارستانى کۆتایى دێت.