گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار زێبارى شیعەکان توڕە دەکات

گرژی و دەمەقاڵە لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی و حەشد لە پەرلەمانی عێراق دروست بوو

2020.10.14 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
گرژی و دەمەقاڵە لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی و حەشد لە پەرلەمانی عێراق دروست بوو

ناس کورد-

بەهۆی دروستبوونی گرژی و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند پەرلەمانتارێکی پارتی و هەندێک لە پەرلەمانتارانی لایەنە شیعییەکان لەسەر قسەکانی هۆشیار زێباری لەبارەى حەشدی شەعبییەوە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق تا کاتێکی نادیار دواخرا، جێگرى یەکەمى پەرلەمانى عێراقیش داوا دەکات زێبارى داواى لێبوردن لە حەشدى شەعبى بکات.

 

حەسەن کەعبى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، قبوڵ ناکەن سوکایەتى بەهەر دامەزراوەیەکى فەرمى عێراق بکرێت و تەکانى هۆشیار زێباریش ڕەتکراوەیە، کەعبى داواشى کرد، لەپاى وتەکانى داواى لێبوردن لە حەشدى شەعبى بکات.



هاوکات پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنە شیعەکانیش لەسەر وتەکانى داواى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى یاسایى لەدژى زێبارى دەکات.


هەرەها لە ڕاگەیەنراوێکدا ( 14ى تشرینى یەکەمى 2020) فالح خەزعەلى، جێگرى سەرۆکى سەرۆکى فراکسیۆنى سەنەدى نیشتیمانى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە: "گەر حەشدى شەعبى و خوێنى عێراقیەکان نەبوایە ئەوا هۆشیار زێبارى و نمونەکانى نەیاندەتوانى نوێنەرایەتى حکومەت بکەن و خۆى و ئەوانەشى کە وەکو ئەو بیردەکەنەوە ئەمن و ئاسایشیان لەلایەن حەشدى شەعبى و هێزە عێراقیەکانەوە بۆیان دەستەبەر کراوە".



خەزعەلى داواشى لە لایەنە یاساییەکانى حەشدى شەعبى و داواکارى گشتى کرد ڕێوشوێنى یاسایى لەدژى هۆشیار زێبارى و هەموو ئەوانەى کە دەیانەوێت ناوبانگى حەشد و هێزە عێراقیەکان لەکەدار بکەن بگرنەبەر بۆ ئەوەى ئەو جۆرە سوکایەتیانە بەردەوام نەبنەوە.

 

کاردانەوەکان دواى ئەوە هاتن، لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا، هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى و وەزیرى لەسەرکارلابراوى دارایى عێراق ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنى هەولێر هۆکارەکەى بۆ ئەوەیە کە میلیشیان هەولێریان بەنزیک لە ئەمریکا زانیووە و ئەو میلیشیایانەش بەغدا و هەولێر دەکەنە ئامانج وەکو چۆن داعش دەیانکاتە ئامانج.