گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی نەوت نرخى بەنزین کەم دەکاتەوە

2020.10.14 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی نەوت نرخى بەنزین کەم دەکاتەوە

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژى داهاتوودا نرخى بەنزین کەم دەکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن تاڵیب، بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى بەرهەمە نەوتیەکان لە وەزارەتى نەوتى عێراق بە پێگەى (فورات نیوز)ى عێراقى ڕاگەیاند (14 تشرینی یەكەمی 2020)، "ئێستا نرخى بەنزینى نۆرماڵ لە بازاڕەکاندا 450 دینارە و نرخى بەنزینى موحەسەنیش 850 دینارە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، بڕیارى وەزارەتى نەوت بۆ کەمکردنەوەى نرخى بەنزینى موحەسەن بۆ 750 دینار نەچووەتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.

 

حوسێن تاڵیب وتیشى، "بەنزینى نۆرماڵ لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتى دەکرێت و ناتوانرێت نرخەکەى لەوە زیاتر دابەزێنرێت بەهۆى ئەوەى بەرهەمى پاڵاوگە ناوخۆییەکانە بەڵام بەنزینى ئۆکتان بەرز (موحەسەن) لەدەرەوە هاوردە دەکرێت".

 

تاڵیب باسى لەوەشکردووە، لەچەند ڕۆژى داهاتودا چۆنیەتى کەمکردنەوەى نرخەکانى بەنزین ڕادەگەیەنن.